سەردێڕ:

کۆیە.. خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت

فۆتۆ: 
2020-06-05

20426 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کۆیە رایگەیاند، هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی و تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن.

خالید محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کۆیە رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری کۆیەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەران کرا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.

ئەمشەو، بە مەبەستى نارەزایی دەربڕین لە دۆخى خزمەتگوزاری و نەبوونى هەلی کار لە شارەکەیان، بەشێک لە گەنجانى شارى کۆیە گردبوونەوە، داواشیان لە خەڵکی کرد بەشدارى خۆپیشاندان و نارەزاییەکانیان بکەن.

ئەو خۆپیشاندەرانە کە زۆرینەیان خەڵکى گەنج بوون، داوایان دەکرد ئاوڕ لە شارەکانیان بدرێتەوە و و هەلی کار لە شارەکەش برەخسێنرێت کە بەوتەى خۆیان، گەنجانى شارەکە زۆبەیان بێکارن و بەشێکى دیکەشیان داوایان دەکرد حکومەت موچەى فەرمانبەران خەرج بکات.

ماوەى چەند رۆژێکە لە چەند شار و شارۆچکەیەکى هەرێمى کوردستان هاوڵاتیان گردبوونەوەى نارەزایی دەکەن و بەشێکیان داواى خزمەت گوزارى و هەلی کار دەکەن، بەشێکیشیان پێیان وایە حکومەت هیچ کاریکى لەتوانادا نەماوە و پێویستە هەڵوەشێتەوە و حکومەتێکى دیکە پێکبهێنرێت.