سەردێڕ:

کفری.. خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیان بەردەوامە

فۆتۆ: 
2020-06-05

2404 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، بۆ رۆژى چوارەم خۆپیشاندانى بەشێک لە هاوڵاتیانى شارى کفرى بەردەوامە و دەڵێن تاکو جێبەجێکردنى داواکاریەکانیان بەردەوام دەبن.

گەرمیان حەمەی پور، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، خۆپیشاندەران کە لەناوەندى شارەکە گربوونەتەوە دەڵێن شارەکەیان بێ خزمەتگوزارییە و دانیشتوانەکەى بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن.

راشیگەیاند، سەرەراى هەوڵى بەردەوامى هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن تاکو حکومەت داواکارییەکانیان لە دابینکردنى خزمەتگوزارى و رەخساندنى هەلی کار جێبەجێنەکات کۆتایی بە خۆپیشاندانەکەیان ناهێنن.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان رێگرى لە کەناڵى ئێن ئاڕ تى دەکەن بۆ چوونە ناو شارەکە و رووماڵکردنى خۆپیشاندانەکە.

ماوەى چەند رۆژێکە لە چەند شار و شارۆچکەیەکى هەرێمى کوردستان هاوڵاتیان گردبوونەوەى نارەزایی دەکەن و بەشێکیان داواى خزمەت گوزارى و هەلیکار دەکەن، بەشێکیشیان پێیان وایە حکومەت هیچ کاریکى لەتوانادا نەماوە و پێویستە هەڵوەشێتەوە و حکومەتێکى دیکە پێکبهێنرێت.