سەردێڕ:

عێراق.. گیانلەدەستدانی مالیکی بە کۆرۆنا رەتکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-06-05

98246 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی نوری مالیکی بڵاویکردووەتەوە، هەواڵی مردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوورە لە راستییەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لەبارەی مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئەو هەواڵانە راست نین و ساختەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەو کەسانە توانای روبەروبوونەوەیان نییە و جگە لە درۆکردن ناتوانن شتێکی دیکە بکەن".

ئەمڕۆ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقدا هەواڵی گیانلەدەستدانی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبوویەوە.