سەردێڕ:

هەولێر.. ٢٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-05

3695 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ٢٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا، کە دووانیان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و ئەوانی تر بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، ٢٩ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".

ئەوەش هاتووە، "توشبووەکان پێنج پیاو و نۆ ئافرەت و سێ کچێکی گەنج و ١٢ منداڵن".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوو کەسیان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون".

بەپێی دوایین ئامارەکان، ١٠٤٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، ٤٤٤ کەس چاکبوونەتەوە.