سەردێڕ:

خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەى کەڵەک بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-06-04

4360 جار خوێندراوەتەوە

لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش خۆپیشاندانیان کرد.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خۆپیشاندانى بەشێک لە هاوڵاتیانى ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران داواى کردنەوەى رێگاى سەرەکى نێوان هەولێر – دهۆکیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد هێزە ئەمنیەکان هەوڵی بڵاوەکردنی خۆپیشاندانەکەیان داوە و بۆ ماوەیەک وێنەگری ئێن ئاڕ تیان دەستبەسەر کردووە و دەستیشیان بەسەر کامێرا و کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانی دیکەی کەناڵەکەدا گرتووە.

راشیگەیاند، خۆپیشاندەران رێگاى بازگەکەیان بەرووى هاوڵاتییان و ئۆتۆمبێلەکاندا کردووەتەوە و هاتوچۆ بە بازگەکەدا .