سەردێڕ:

دادگای سلێمانی: پێویستە هاوڵاتیان دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن

فۆتۆ: 
2020-06-04

21877 جار خوێندراوەتەوە

دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەران و پارێزەران و هاوڵاتیان، لەكاتی كردنەوەی دەوامی فەڕمیدا دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاگاداری سەرجەم دادوەران و فەرمانبەران و پارێزەران و هاوڵاتیانی دەكەینەوە، كە لەكاتی كردنەوەی دەوامی فەڕمی پێویستە دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن و رێكارەكانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەكان بە باشی جێبەجێبكەن."

باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێنەكرێت، ئەوا ڕێگە بە هیچ هاوڵاتییەك نادرێت بێتە ناو دادگاوە و كارەكانیان بۆ ڕایی ناكرێت."

پێشتر، وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە رایگەیاند، لە ٦ی ئەم مانگەوە، بە هەمان رێکارەکانی پێشووەوە، دەوامی فەرمانگەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.