سەردێڕ:

گەرمیان.. حەوت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-04

1351 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حەوت حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری گەرمیان تۆمارکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، حەوت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، سێ ژن تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون."

راشیگەیاندووە، دوو توشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار، سێ توشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار و دوو توشبوو دانیشتووی گەڕەکی كوڵەجۆی قەزای کفرین."

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، ٩٣٠ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، ٤٤١ کەسیان چاکبوونەتەوە.