سەردێڕ:

هەرێم.. ١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-04

6594 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حەوت حاڵەتی نوێ لە پارێزگای هەولێر و شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆناش لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، حەوت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ  و سێ ژنی تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی توشبووی پێشوون."

راشیگەیاندووە، "شەش توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دھۆك دەستنیشانکران، کە دوو ژنی تەمەن ٣٥ و ٣٤ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٣ و ٩ و ٨ و ٣,٥ ساڵن، ھەموویان بەرکەوتووی توشبووی پێشوون و ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆکن."

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا لە سەرجەم پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، ٩٢٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.