سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای ناردنی یاسای بودجەی ٢٠٢٠ دەکات

فۆتۆ: 
2020-06-04

3269 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد یاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رەوانەی پەرلەمان بكات.

 نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوای لە ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

چاوەڕوان دەكرێت، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، رووبەڕووی كورتهێنان ببێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە بودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی ٩٥% پشتی بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

پێشتر لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٠ و پەسەندكردنی، سێ هەفتەی پێویستە.