سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-06-04

1249 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٥ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٤ بە ٢٠ و دهۆک ٣٢ بە ١٩ و کەرکوک ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٧ پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ٢١ پلە، دهۆک ٣٣ بە ٢٠ کەرکوکیش ٤٠ بە ٢٤ پلە دەبێت.