سەردێڕ:

رانیە.. پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-04

2739 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێCOVID-19  لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان دوو ئافرەتن، یەکێکیان تەمەنی ٧٠ ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی چۆمانە لە شارۆچکەی چوارقورنە، ئافرەتەکەی دیکەش تەمەنی ٤٧ ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی راپەرینە لە رانیە، دوو منداڵیش کە تەمەنیان ١١ ساڵ و پێنج ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی نەورۆزن لە رانیە و منداڵی توشبووەکانی دوێنێن، پیاوێکیش تەمەنی ٣٧ ساڵە و دانیشتوی گەرەکی ماردینە لە رانیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو لەو نەخۆشانە کارمەندی تەندروستین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ٩١٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش، ٤٤١ کەسیان چاکبوونەتەوە.