سەردێڕ:

یەکێتی زانایان: سبەینێ نوێژی هەینی ئەنجامدەدرێت

فۆتۆ: 
2020-06-04

35516 جار خوێندراوەتەوە

 لقی هەولێری یەکێتی زانایانی کوردستان رایگەیاند، "مزگەوتەکان دەکرێنەوە و سبەینێ نوێژی هەینی ئەنجامدەدرێت، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیاز راغب لقی هەولێری یەکێتی زانایانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "سبەینێ هەینی دەرگای مزگەوتەکان کراوەدەبن و نوێژی بەکۆمەڵ ئەنجامدەدرێت، بەڵام داواکاریمان لە هاوڵاتیان ئەوەیە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".        

ئەوەشیان خستەڕوو، "داوا لەنوێژخوێنان دەکەین بەرماڵ لەگەڵ خۆیاندا بێنن بۆ مزگەوت و لەماڵەکانی خۆشیان دەستنوێژبگرن و هەوڵبدەن دەستکێش و دەمامک بەکاربێنن".

هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش ڕایگەیاند، بە فەرمی ڕێنمایی و ڕێکارەکانیان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف کردووە بۆ کاتی کردنەوەی مزگەوتەکان بەتایبەتی لە کاتی نوێژی بە کۆمەڵ و دەستنوێژگرتن و بەکارهێنانی بەرماڵ.

هەرچەندە، حکومەتی هەرێم بریاری قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندبوو تا ٦ی حوزەیران بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکان و داواکاری هاوڵاتیان، کۆبوونەوەی بەپەلە لە نیوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستیی و پاریزگارەکان و ئیدارەکان ئەنجامدراو و بریاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆیاندا.