سەردێڕ:

هەولێر.. دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-03

2594 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٨٥١ کەس.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "توشبووە نوێیەکان دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵن، کە توشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە و دانیشتووی ناحیەی خەلیفانن لە قەزای سۆران."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨٥١ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٣٤ کەسیان چاکبوونەتەوە.