سەردێڕ:

بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان داواکاری گشتی سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماردەکات

فۆتۆ: 
2020-06-03

10976 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ داواکاری گشتی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان و شکاندنی کەرەنتینە سکاڵا لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆماردەکات.

سەرچاوەیەک لە داواکاری گشتی رایگەیاند، لەسەر داوای رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماردەکرێت.

رونیشیکردەوە، سکاڵاکە بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان و شکاندنی کەرەنتینە لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆماردەکرێت.

تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی سێشەممە ٢ی حوزەیران شاسوار عەبدولواحید چووە ناو خۆپیشاندانی بەشێکی هاوڵاتیان و کاسبکارانی شاری سلێمانیەوە، کە لە دژی راگەیاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دوکان و بازاڕەکان بەڕێوەچوو.

هەمان رۆژە وەزیری ناوخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەو کەسانە کردبوو کە دژی رێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ هەنگاو دەنێن.