سەردێڕ:

سەیدسادق.. شۆفێرانی دەروازەی باشماخ گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-06-03

2878 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێرانی دەروازەی باشماخ لە دژی هەبوونی ئۆتۆمبێلی عەلوەکان لە دەروازەکەدا گردبوونەوە و دەڵێن، بۆ لەمەودوا بە هەموو شێوەیەک رێگریان لێدەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆفێرانی دەروازەی باشماخ لە دژی هەبوونی ئۆتۆمبێلی عەلوەکان لە دەروازەی باشماخدا گردبوونەوە و دەڵێن، "فەرمان هەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئۆتۆمبێلانە لێرەدا کارنەکەن، بەڵام ئەوان جێبەجێی ناکەن و داوا دەکەین حکومەت بێتەسەر خەت لەگەڵماندا."

ئەو شۆفێرانە ئاماژە بەوەشدەکەن، "ئەگەر حکومەت لەم کارەدا هاوکارمان نەبێت، ئەوا ئێمە ناچار نین لەم بەرخۆرەدا گردببینەوە و بە شێوازی دیکە رێگریان لێدەکەین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رابردوودا حکومەتی هەرێم بە بڕیارێک رێگریکرد لە هەبوونی ئۆتۆمبێلی عەلوەکان لە دەروازەکاندا، بەڵام ئەو بڕیارە لەلایەن بەشێک شۆفێرانەوە جێبەجێناکرێت و ئەوەش ناڕەزایەتی شۆفێرانی دەروازەکانی لێکەوتووەتەوە.