سەردێڕ:

کۆبونەوەى حکومەتى هەرێم لەبارەى چەند پرسێکەوە دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2020-06-03

3469 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، کۆبونەوەى حکومەت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە،  ٣ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "کۆبونەوەى حکومەت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و خستنەڕووی راپۆرتی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا دەستیپێکرد."

ئاماژەبەوەشکراوە، "یەکێکى دیکە لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە بریتى دەبێت لە خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی".

باس لەوەشکراوە، "لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆدەکرێت لەبارەى رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک."

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لەماوەى ڕابردووداچەند جارێک بەمەبەستى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەى بودجە و نەوتەوە شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدایان کرد، بەڵام بەدەستى بەتاڵ گەڕانەوە.