سەردێڕ:

عێراق.. زۆرترین رێژەی توشبوونی رۆژانە بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-02

4654 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٣٣ چاکبوونەوە و ٢٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە بەجۆرێک، ٣٥٠ لە بەغدا، ٣٤ لە میسان، ٣١ لە کەربەلا، ٢٥ لە بەسرە، ٢١ لە نەجەف، نۆ لە بابل، هەشت لە موسەنا، پێنج لە دیالە، یەک لە موسڵ".

ئەوەش هاتووە، "٢٣٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، کە ١٧٣ لە بەغدا، ٣٤ لە زیقار، ١٧ لە کەربەلا، چوار لە بەسرە، سێ لە موسڵ، دوو لە دیالە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "٢٠ کەس گیانیانلەدەستداوە، کە ١٥ لە بەغدا، دوو لە بابل، دوو لە واست، یەک لە موسەنا".

بەپێی دوایین ئامارەکان، حەوت هەزار و ٣٨٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٥٠٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٣٥ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.


‌بەپەلە