سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت

فۆتۆ: 
2020-06-02

107430 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، ٣ی ٦ی ٢٠٢٠، لە کاتژمێر ٦ی ئێوەرەوە بە مەرجی تەندروستی توندەوە، سەرجەم سێکتەرەکانی ناو شاری سلێمانی دەکرێنەوە.

راشیگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ بەو شێوازەی کە پێشتر راگەیەندرابوو هەڵدەگیرێت و بە مەرجی تەندروستی توندەوە، ژیانی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ١ی ئەم مانگەدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت لە هەموو هەرێمی کوردستاندا.