سەردێڕ:

تەکیە.. خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوکیان داخست

فۆتۆ: 
2020-06-02

10912 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند له سنوری قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و ڕێگای سەرەکی سلێمانی - کەرکوکیان داخست.

رزگار جەبار، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، کە پێکدێن لە کاسبکاران و دوکانداران و هاوڵاتیانی ئاسایی لە ناوەڕاستی بازاڕی ناحیەکەیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و دواتر بە رێپێوانێک چوونەتە سەر رێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکوک و دایانخستووە.

پاش راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ١ی حوزەیرانەوە بۆ ٦ی حوزەیران لە هەرێمدا، ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە و لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتوچۆوە هاوڵاتیان لە چەند شار و ناوچەیەکی هەرێم گردبوونەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە هەریەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە و دەربەندیخان و رانیە و کەلار و چەند ناوچەیەکی دیکە بەشێکی کاسبکاران گردبوونەوە و داوای کردنەوەی دوکان و بازاڕەکانیان دەکرد.