سەردێڕ:

هەولێر.. مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-06-02

3653 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی دۆخی ئابوری ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوانیان، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.

لەو بارەیەوە، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئاماژەی بە گرنگیی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عێراق کرد، کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێێدا بەشدار دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێک بۆ یارمەتیدانی عێراق  و هەرێمی کوردستان دەدەن، بەتایبەتیش بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ئابورییەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە.