سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی: توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-06-02

7436 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "توشبوویەکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 ژن تەمەن ٦٣ ساڵ، دانیشتووی دەڤەری گەرمیان قەزای کفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بە توندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 گیانیلەدەستدا."

راشیگەیاند، ئەو نەخۆشەی گیانیلەدەستداوە لە ٣٠ی ئایارەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا."

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٧٤٦ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤٣٤ کەسیان چاکبوونەتەوە.