سەردێڕ:

وەزیری ناوخۆ: لە سبەینێوە ئاسانکاری بۆ ژیانی هاوڵاتیان دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-06-02

24315 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خەڵک وەک پێویست پابەندنەبووە بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەشڵێت، لە سبەینێوە ئاسانکاری لە ژیانی هاوڵاتیاندا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم باش کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە و چاوەڕێی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا زیاتر بێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر داوای پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە سبەینێوە هەندێک کارئاسانی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دەکرێت و پارێزگارەکان سەرپشک دەکرێن لەو کارە، دەبێت ئەو شوێنانەی دەکرێنەوە پابەندبن بە ڕێکارە تەندروستییەکانەوە و هەر شوێنێک بکرێتەوە و سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکات سزادەدرێت"، دەشڵێت، "قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێم و لە نێوان هەرێم و عێراق بەردەوام دەبێت."

وەیزیر ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، "هیچ نیازێکمان نییە بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ."

لەبارەی زیادبوونی ژمارەی توشبووانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، "لاوازی ڕێکارەکان لە دەروازەی باشماخ هۆکارێکی سەرەکی تەشەنەکردنی کۆرۆنا بووە لە سلێمانی و پێنجوێن."