سەردێڕ:

وێنە.. خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا بەردەوامن

فۆتۆ: 
2020-06-02

3818 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا، گرژی لە نێوان هاوڵایان و هێزەکانی پۆلیسدا دروستبوو و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک رێژیان بەناو خۆپیشاندەراندا ڕشت، هاوکات بەرپرسێکی پنتاگۆن رایگەیاند، چەند هێزێکی پاسەوانانی نیشتیمانی لە پێنج ویلایەتەوە ئاراستەی واشنتۆن کراون.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، لەبەردەم کۆشکی سپیدا گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بە سەدان لایەنی هیزە ئەمریکییەکان بەناو کۆشکی سپیدا بڵاوکراونەتەوە و بەرپرسێکی پنتاگۆنیش رایگەیاند، چەند هێزێک لە پاسەوانانی نیشتیمانی لە پێنج ویلایەتەوە ئاراستەی واشنتۆن کراون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان لە دژی کوژرانی جۆرج فلۆید و دژی دیاردەی رەگەزپەرستی بەردەوامە و چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، دوێنێ لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا.