سەردێڕ:

سه‌رۆكایه‌تیی یەکێتی: پێویستە پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆدا بکرێت

فۆتۆ: 
2020-06-02

9303 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی یەکێتی داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە لەبەرچاوگرتنی هەردوو پرسی بژێوی و تەندروستی هاوڵاتیان پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی كراوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ ره‌سمی داوایان لێ كراوه‌ پێداچوونه‌وه‌ بكه‌ن به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌ت كه‌ بۆته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك.

وتیشی، "هه‌رێمی كوردستان له‌ناو دوو قه‌یرانی ئابوری و ته‌ندروستی سه‌ختدایه‌ و هه‌ر چاره‌سه‌رێك پێشیناز و پیاده‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه،‌ پێویسته‌ ره‌چاوی هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه‌ بكات تا كه‌رامه‌ت و ته‌ندروستی و بژێوی خه‌ڵك پارێزراو بێت و هیچیان نه‌كرێن به‌ قوربانی ئه‌ویتر."

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە سەرۆکایەتی یەکێتی رایانگەیاندوە، "بۆ رێگرتن له‌ ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و رێگرتنیش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ به‌ هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان رێكاری نوێ بگرنه‌به‌ر. له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بچڕ بچڕ پیاده‌ بكه‌ن."

راشیانگەیاندووە، "پێویسته‌ رێنمایی توندی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا بچه‌سپێنن. ته‌نیا ئه‌م رێگه‌یه‌‌ ده‌توانێت وه‌ڵامی داوای كاسبكاران و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بداته‌وه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا ته‌ندروستیی گشتییش بپارێزێت."

سەرۆکایەتی یەکێتی جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە پێویسته‌ رێنمایی توندی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا بچه‌سپێنن. ته‌نیا ئه‌م رێگه‌یه‌‌ ده‌توانێت وه‌ڵامی داوای كاسبكاران و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بداته‌وه‌ و له‌ هه‌مانكاتدا ته‌ندروستیی گشتییش بپارێزێت."

لای خۆیەوە میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستی کردەوە، کە سەرۆکایەتی حزبەکەی داوایان لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کردووە، کە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆدا بکرێت و باڵانسێک لە نێوان پرسی تەندروستی و پرسی بژێوی رابگیرێت و جەختی کردەوە کە ناکرێت خەڵک برسی بێت و داوای خۆپارێزی لێبکرێت.