سەردێڕ:

١٢توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-06-02

2487 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، "١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەوە."

ئەمڕۆ سێشەمە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاش وەرگرتنی چارەسەر ١٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەوە و رەوانەی ماڵەوەکرانەوە."

هاوکات، ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند، دوو توشبوی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە چاکبونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ٧٤٦ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤٣٤ کەسیان چاکبوونەتەوە.