سەردێڕ:

سلێمانی.. هاوڵاتیان و کاسبکاران لە بەردەم قائیمقامییەتدا گردبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2020-06-02

8030 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبونەتەوە و داوای کردنەوەی دوکانەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ژاڵەمحەمەد پیامنێری ئێن ئاڕ تی، ڕایگەیاند، "بەشێک لە کاسبکاران و خاوەن دوکان و فرۆشیارەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لەدژی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلاێەن وەزارەتی وناخۆی حکومەتی هەرێم لەبەردەم قائیمقامیەتی گردبوونەوە".

وتیشی، "کاسبکاران و هاوڵاتیان و فرۆشیارانی ناو بازاڕی سلێمانی داواکارن قەدەغەی هاتوچۆ ئاسانکاری تێدابکرێت و دوکانەکانیان بکەنەوە".

شەوی ٣١ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە، تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.