سەردێڕ:

سلێمانی.. نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئایار دیاریكرا

فۆتۆ: 
2020-06-02

36795 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێك كاره‌با بۆمانگی ئایار لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە.

ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە ٣٢ دینار و نیو بۆ مانگی ئایار دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان ١٢٠بۆ ١٣٥ کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێکیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌ و پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە."