سەردێڕ:

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: پشتیوانی خەڵکانی خۆپیشاندەر دەکەین

فۆتۆ: 
2020-06-02

9170 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "پشتیوانی تەواوی خەڵکانی خۆپیشاندەر و ناڕازی دەکەین بۆ داواکردنی تەواوی مافەکانیان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان."

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڵاویکردووەتەوە، "داواکارین لەم ڕۆژانە تەواوی خەڵکی بڕژێنە سەرشەقامەکان و پەیامی توڕەیی وناڕەزایی بدەن بەگوێی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و بێ باکەدا."

دەشڵێت، "تا ناچاریانکەین بیرێک لەژیان وبژێوی خەڵک بەگشتی و موچەخۆرانی ڕاستەقینە بەتایبەت بکەنەوە و چیتر یاری بەژیان و چارەنوسی خەڵکی زەحمەتکێشی ئەم هەرێمەوە نەکەن."

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەك هەمیشە  بەشدار و پشتیوانی هەموو جۆرە خۆپیشاندانیك و ناڕازەیەتیەك دەبین کە بۆ گێرانەوەی مافی خوراو شکۆی هاونیشتیمانیان بێت."

ئەمشەو، دژی قەدەغەی هاتوچۆ، بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی دەربەندیخان و رانیە و قەڵادزێ گردبوونەوە و تاوەکو ئێستا گردبوونەوەکان بەردەوامن.