سەردێڕ:

هەرێم.. ١٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-02

2794 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، ١٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر و سلێمانی تۆمارکران، بەوەش کۆی گشتی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٧٤٥ کەس.

وەارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، یەك توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن ٤٩ ساڵە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "١٦ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، ھەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك توشبوو دانیشتووی چەمچەماڵە، یەك توشبوو دانیشتووی پێنجوینە و چواردە توشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٤٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.