سەردێڕ:

پێنجوێن.. شەوی رابردوو دەیان بارهەڵگر لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێم

فۆتۆ: 
2020-06-01

7440 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆییەکی هاوڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی وێنەی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی ئێرانی دەگرێت و دەڵێت، کۆرۆنای چی ئەگەر کۆرۆنا هەبێت ئەمانە ئاوا ناکەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، هاوڵاتییەکە دەڵێت، ٣١ی مانگی پێنجە، تا چاوئەبینێت سەیارەی ئێرانییە، هاوڵاتییەکە کە لە ئۆتۆمبێلی خۆیدایە و بە تەنیشت ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلدا دەڕوات، دەشڵێت، ئەمە هەمووی تەنکەری ئێرانییە و ژمارەیەی ئۆتۆمبێلەکانیش دەخاتەڕوو، بە شفۆرێکی ئێرانیش دەڵێت، سەلام ئاغا خوبی.

پێکەوە گرتە ڤیدیۆییەکە ببینین..