سەردێڕ:

دەربەندیخان.. بەشێک لە هاوڵاتیان و کاسبکاران گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-06-01

11709 جار خوێندراوەتەوە

دژی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی دوکانەکانیان، بەشێک لە کاسبکاران و هاوڵاتیانی دەربەندیخان لە بەردەم قائیمقامییەتی قەزاکەدا گردبوونەوە.

بەشێک لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان دژی ڕێكارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ گردبوونەوە و چوونەتە بەردەم قائیمقامیەتی قەزاکە و داوادەکەن بۆ کاری هاوڵاتیان ئاسانکاری بکرێت.

چەند هاوڵاتییەک کە بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە، باس لەوە دەکەن کە دۆخی داراییان خراپە و ناتوانن لەم دۆخەدا لە ماڵەوە بمێننەوە و حکومەتیش هیچ هاوکارییەکی هاوڵاتیانی نەکردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

ئەو خۆپیشاندەرانە داواشدەکەن کە حکومەت هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە بژێوی ژیانیان باش نییە و بەهۆی بێکارییەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەشڵێن هیچ کەس و لایەنێکیش وەڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتەوە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.


ڤ