سەردێڕ:

پۆلیسی کەرکوک: چوار چەکداری داعش دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-06-01

2267 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە میانی ئۆپەڕاسیۆنێکی پۆلیسی کەرکوک بۆسەر ماڵێک، چوار چەکداری داعش دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەفراسیاو کامیل بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، "لە میانی ئۆپەڕاسیۆنی پۆلیس بۆسەر ماڵێک، چوار ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە دوو رۆژ بەرلە ئێستا هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت ئەو چەکدارانە لە گەڕەکێکی کەرکوک نیشتەجێبوون."

ئاماژەی بەوشکرد، "دوای دەستگیرکردنی چەکدارەکان رێکارە یاساییەکانیان بۆ ئەنجامدراوە و رادەستی دادگا کراون".

رێکخراوی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا لە عێراق دەرکەوت و لە ماوەیەکی کەمدا دەستیگرت بەسەر تەواوی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار و بەشێکی پارێزگاکانی دیالە و کەرکوکدا و دوای بەرەنگاربوونەوەیان بۆماوەی چەند ساڵێک حەیدەر عەبدای سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، لە نۆی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوەکەدا راگەیاند، بەڵام هێشتا ئەندامانی رێکخراوەکە بەشێوەی پەڕتەوازە لەو پێنج پارێزگایە ماون و ناوبەناو هاوڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج.