سەردێڕ:

ڕوسیا چارەسەرى ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-06-01

58500 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەنجامی سەرەتایی تاقیکردنەوەیی دەرمانی (Avifavir)ی بەرهەمی ڕوسیا لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا %٩٠ بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڤلادیمێر تشولانۆڤ جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی سی و ژەهراویبوون لە ڕوسیا ڕایگەیاند، دوای ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا  دەستیانکردووە بە تاقیکردنەوەی دەرمانی ئەفیڤایر (Avifavir) لەسەر ٣٣٠ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرمانەکە لە قۆناغی یەکەمدا لەسەر ١٨٨ نەخۆش تاقیکراوەتەوە، ٦٠ لە توشبووانی کۆرۆنا وەڵامدانەوەی ئەرێنییان بۆ چارەسەرەکە هەبووە و لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەم دەرمانە یەکەم بەرهەمی ڕوسیایە بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا و وەزارەت بە فەرمی دەسەڵاتی داوە بە کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی کە ئەم دەرمانە وەک چارەسەری توشبووان بەکاربهێندرێت.

لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵدا و دواتر لەماوەی کەمتر لە سێ مانگدا بە جیهاندا بڵاوبووەوە و لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا زیاتر کە شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٣٧٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.