سەردێڕ:

گەرمیان.. ١٢ حاڵەتی نوێ توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-06-01

3209 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان تۆمارکرا، بەوەش کۆی گشتی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٧٢٨ کەس.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، ١٢ توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە گەرمیان دەستنیشانکران کە حەوت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنجن،" دەشڵێن، "نۆ لە توشبوان بەرکەوتووی توشبوانی پێشوون ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو لە توشبووەکان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک توشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، شەش توشبوو دانیشتووی قەزای کفرین، چوار توشبوو دانیشتوی قەزای کەلار و یەك توشبوو دانیشتوی شاری بەغداد. یەك توشبوو دانیشتوی شاری تکریت ".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٢٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.