سەردێڕ:

نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-06-01

63954 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی دۆلار بۆ ١٢٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بەرزبووە، نرخی دراوەکانی دیکەش تا رادەیەک جێگیرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی حوزەیرانی٢٠٢٠، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە ١٢٣ هەزار  و ٥٠٠ دینارەوە بۆ ١٢٤ هەزار و ٢٥٠ دینار بەرزبووە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  یۆرۆ بە  ١٣٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی لیرە و تمەن بەرامبەر بە دۆلار:

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٦٦٠ لیرەی تورکییە.

١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١,٧٣٧,٠٠٠ تمەنی ئێرانییە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.