سەردێڕ:

هەرێم.. کات و شێوازی کارکردنی نانەواخانەکان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-06-01

18176 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و شێواز و کارکردنی نانەواخانەکانیشی سنوردارکرد.

لە راگەیاندراوێکدا کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەرە هاتووە، گشت ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ١ی حوزەیرانەوە بۆ کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیران دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر و نانەواخانەکان تەنیا لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ دەکرێنەوە و پێویستە نان بە دیلیڤەری بگەیەندرێتە هاوڵاتیان.

روونیشیکردەوە، "نابێت لە نانەواخانەکان نان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت و هەر نانەواخانەیەک سەرپێچی بکات لە رێگای ژووری ئۆپەراسیۆنەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.