سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

فۆتۆ: 
2020-06-01

20500 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٧٤٢ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلارە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٦ هەزار و ٢٧ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٤٢ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.