سەردێڕ:

تەندروستیی هەولێر: دەوامی گشت دامودەزگا تەندروستییەکان رادەگیرێت

فۆتۆ: 
2020-06-01

13134 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر ڕادەوەستێت و تەنیا فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەتی هاونیشتیمانیان دەبن.

راگرتنی دەوامی نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە تاوەکو ٦ی حوزەیران، دەوامی فەرمی لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت، جگە لە وەزیرەکان و ستافی نووسینگەکان.

شەوی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١ی حوزەیرانەوە، تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە دەبێت.