سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-06-01

9980 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەوهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی شەو رووداوێکی هاتوچۆ لە کۆمەڵگای چڕەی نزیک قەزای شێخان روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە روویدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و خۆی بە ستونێکی کارەبادا دەکێشێت، لە ئەنجامدا، کەسێک گیانلەدەستدەدات و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون". 

وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم لە شوباتی ئەمساڵدا رایگەیاند، له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون.

تائیف گۆران، دهۆک