سەردێڕ:

ترەمپ دواخستنی لوتکەیG7ی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-05-31

3156 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێی وانییە لوتکەیG7 بتوانێت ئەو کێشانەی، کە لە جیهان سەرهەڵدەدەن چارەسەربکات، دەشڵێت، بەستنی لوتکەکە بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەستنی لوتکەی G7 بۆ مانگی ئەیلولی داهاتوو دواخراوە، لە کاتێکدا، بڕیاربوو لوتکەکە لە مانگی داهاتوودا لە واشنتۆن ببەسترێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێدی دەکرد لوتکەی"G7"  لە واشنتۆن ببەسترێت و خواستی هەیە هەریەک لە روسیا، کۆریای باشور، ئوستراڵیا و هیندستان بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکەدا بانگهێشت بکات.

دوێنێ شەممە، حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەنجێلا مێركڵی راوێژكاری ئەو وڵاتە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە لوتكەی جی حەوت "G7" كە لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت ئامادەنابێت.