سەردێڕ:

تەندروستیی سلێمانی: لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆدا نین

فۆتۆ: 
2020-05-31

67655 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆى بڵاوبوونەوەى شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسى کۆرۆناوە دۆخەکە مەترسیدارە و ئەگەر هاوڵاتیان خۆیان نەپارێزن پێشبینی دەکەن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر ماڵێک نەخۆشێکی کۆرۆناى تێدابێت.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆى دۆخى دارایی هاوڵاتیان لەگەڵ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆدا نین بەڵام داوادەکەن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەدوای گیانلەدەستدانی توشبووەکەی ٣٠ ئەم مانگە لە ئێستادا نزیکی٢٠ توشبوو تەندروستییان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

هاوکات، وەزیرى تەندروستیى رایگەیاند، بەهۆی زۆری ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچاردەبن هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاربهێنن.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا لە هەرێم ٧١٠ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٤٢٠ توشبوو چاکبوونەتەوە و حەوت حاڵەتى گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.