سەردێڕ:

پارێزگای سلێمانی.. ١٠١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-31

17093 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، ١٠١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا، کە ٥١ توشبوویان لە پێنجوێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، ١٠١ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

ئەوەش هاتووە،  "پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش توشبوو بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون و دوو توشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ توشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "توشبووە نوێیەکان ٥١ کەسیان لە پێنجوێنن، ٤٢ ناوەندی سلێمانی، سێ لە وارماوا، یەک لە کەلار، یەک لە کفری، یەک خانەقین، یەک لە هەڵەبجە، یەک لە بەغدا".

بەپێی دوایین ئامارەکان، ٧١٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.