سەردێڕ:

وەزیری تەندروستیی: هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشخانە بەکاردەهێنین

فۆتۆ: 
2020-05-31

3012 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی زۆری ژمارەی توشبووانی کۆرۆناوە، هۆتێلەکان لە جیاتی نەخۆشخانە بەکاردەهێنین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، "بەهۆی زۆری ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ،ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشانە بەکاربهێنین".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەرێم، لە ١٤ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم شارەکاندا جێبەجێدەکرێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانیشەوە لە ١٢ی نیسانەوە بە هەنگاو ژیانی هاوڵاتیان ئاسایی کرایەوە.

لە ئێستاشدا ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم رووی لە زیادبوون کردووەتەوە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا ٦٠٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.