سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم: کەسێکی دیکە بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-05-31

11717 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، کە تەمەنی ٧٠ ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "توشبوویەکی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا".

ئەوەش هاتووە، "ئەو کەسە تەمەنی ٧٠ ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بووە و هەڵگری نەخۆشی کوشندەی دیکە بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVD-19 بوو و دوای داخڵکردنی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا".

بەپێی دوایین ئامارەکان، ٦٠٩ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.