سەردێڕ:

عێراق.. ٢٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-31

2179 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٤٦ چاکبوونەوە و نۆ گیانیان لەدەستدان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا، بە جۆرێک ٩٥ لە بەغدا، ٣١ لە میسان، ٢٦ لە بابل، ٢٤ لە بەسڕە، ٢١ لە موسەنا، نۆ لە دیوانیە، حەوت لە واست، حەوت لە کەرکوک، حەوت لە نەجەف، دوو لە دیالە، دوو لە زیقار و یەک لە ئەنبار".

ئەوەش هاتووە، "٤٦ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، کە ٢٩ لە بەغدا، هەشت لە موسەنا، سێ لە بەسڕە، دوو لە دیوانیە، یەک لە دیالە، یەک لە سەڵاحەدین و یەک لە کەرکوک".

ئاماژە بەوەشکراوە، "نۆ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە پێنج لە بەغدا، دوو لە میسان،  یەک لە کەرکوک و یەک لە دیالە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، شەش هەزار و ٤٣٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١٥٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.