سەردێڕ:

هەولێر.. ١١ توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-05-31

2177 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ١١ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە، بەوەش کۆی ژمارەی چاکبووەکان لەو پارێزگایە گەیشتە ٢٢٨ کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، "١١ نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".

ئەوەش هاتووە، "پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە"، ئەوەش خراوەتەڕوو، "بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە لە پارێزگای هەولێر گەیشتە ٢٢٨ کەس".

بەپێی دواین ئامارەکان، ٦٠٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش ٤٢٠ کەسیان چاکبوونەتەوە.