سەردێڕ:

دهۆک.. دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-31

1913 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا، کە توشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19  لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکرا".

ئەوەش هاتووە، "توشبووەکان پیاوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ، کە دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانیشتووی قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆكە".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٠٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٠٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.