سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكە دەستگیركرا

فۆتۆ: 
2020-05-31

19297 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە ماتۆرسوارێک لە یەکێک لە گەڕەکەکاندا تەقە دەکات، لە ئێستادا ئەو کەسە دەستگیرکراوە و دەست بەسەر ماتۆڕ و دەمانچەکەیدا گیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ ده‌كات، به ‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سیپێكرد."

ئاماژە بەوەشکراوە، "تونرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌ و ڕوبه‌ڕوی‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی بكرێته‌وه، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل ‌و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردووه‌‌."

ئەوەش هاتووە، "تۆمه‌تبار ناوی‌ (هـ، أ، م) له‌دایكبوی‌ ١٩٩٧ و كورده ‌و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌، له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌".

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە، کە تیایدا کەسێک بەدەم لێخوڕینی ماتۆڕسکیلێکەوە دەمانچەیەک دەردەهێنێت و تەقە دەکات بە ئاسماندا.