سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-05-31

3698 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٥ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ١٧ و دهۆک ٣٣ بە ١٦ و کەرکوک ٣٦ بە ٢٠ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٦ پلە و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ١٧ پلە، دهۆک ٣٤ بە ١٧ کەرکوکیش ٣٧ بە ٢٠ پلە دەبێت.