سەردێڕ:

وێنە.. سەرەڕای هەڕەشەکانی ترەمپ خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەردەوامە

فۆتۆ: 
2020-05-31

6234 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێک هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز و ناردنی گاردی نیشتیمانی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران کرد، بەڵام خۆپیشاندەران لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن.

هەر لەدوای کوژرانی جۆرج فلۆید، کە پیاوێکی ڕەشپێستی شاری مینەپۆلیس بوو لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە چەندین شاری ئەمریکادا دەستیپێکرد و ئەمڕۆ پێدەنێتە پێنجەم رۆژیەوە.

چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێش لە خۆپیشاندانی ئەمریکییەکان لە شارە جیاوازەکانی وڵاتەکەیاندا:

خۆپیشاندەران دەستیان لەناو دەستی یەکتریدایە لە شاری مینەپۆلیسی ویلایەتی مینەسۆتا.
Three protesters are seen holding their hands up high, one holds a bottle with milk in it. The sky above indicates night's near.

خەڵکیی بۆ یادکردنەوەی، گوڵ لەو شەقامەدا دادەنێن کە جۆرج فلۆیدی تێدا کوژرا.
People leave flowers at a makeshift memorial on the side of a road

ژنێک بەسەر ئەفسەرێکی پۆلیسدا هاواردەکات.
A black woman is seen on the left with a surgical mask pulled down as she yells at a deputy who stares above her.

پۆلیسێک لە شاری مینەپۆلیس گازی فرمێسکڕێژ لە خۆپیشاندەران دەگرێت.
A police officer throws a tear gas canister

شیرکردن بە دەم و چاوی خۆپیشاندەرێکدا کە بەر گازی فرمێسکڕێژ کەوتووە.
Milk drains from the face of a protester

خۆپیشاندەران لە بەرامبەر کۆشکی سپی لە واشنتۆن.
a crowd of protesters direct obscene gestures to the White House. Secret Servicemen stand around the perimeter fence

نوسراوێکی خۆپیشاندەرانی نیویۆرک کە لێی نوسراوە، "ئەگەر دادپەروەریی نەبێت، ئەوا ئاشتیش نابێت."
A woman holds a cardboard placard with 'No justice, no peace' sign on it.

کۆبوونەوەی گرۆی خەڵکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
A crowd of hundreds holding signs surround an emergency vehicle.

خۆپیشاندەران پۆستەرێکیان بەدەستەوەیە کە لێی نوسراوە، "ناتوانم هەناسە بدەم".
Protesters on the street, most wearing masks, with their hands in the air.

چوار رۆژە لەسەریەک، هاوڵاتیانی شارە جیاوازەکانی ئەمریکا دەڕژێنە سەرشەقامەکان و ئیدانەی کوشتنی جۆرج فلۆید دەکەن کە لەلایەن پۆلیسێکەوە کوژرا.

خۆپیشاندەران پێکدێن لە هەردوو خەڵکانی رەشپێست و سپیپێست و هەموویان پێکەوە داوای هێنانەدی دادپەروەریی لە کەیسەکەدا دەکەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینەپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانیلەدەستدا.